رژێمی سەهیۆنی بە ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر ئێران
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆسەر ئێران ئەنجام دا. سوپای رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە بە ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی نزیکەی ١٠٠ ئامانجیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران داوە. باس لەوە کرا کە زیاتر لە ٣٠٠ بۆمب لە هێرشەکاندا بەکارهێنراوە.
ئیفی دێڤرین بەناو وتەبێژی سوپای رژێمی داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەریکرد وتی، "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە" و چاوەڕوانی کاردانەوەی ئێران دەکرێت. کاربەدەستانی رژێمی سەهیۆنی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەم هێرشە "قۆناغی یەکەمی ئۆپڕاسیۆنی درێژخایەن بوو کە بەمەبەستی پێشگرتن لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەستی پێکرد."
هێرشەکە ژێرخانی وزەی ئەتۆمی ئێرانی کردە ئامانج. تەقینەوە لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز روویدا. جگە لەوەش حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران، محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران، غولام عەلی ڕەشید فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا و زۆرێک لە زانایانی ئەتۆمی شەهید بوون.
دوابەدوای ئەم هێرشە بۆ سەر ئێران، سوپای ئێران و زۆرێک لە بزووتنەوەکانی خۆڕاگری لەوان حەماس هۆشدارییەکی توندیان بۆ رژێمی سەهیۆنی دا. ئێران یەکەم تۆڵەی خۆی بە ناردنی لانیکەم ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەدژی ئامانجەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دا. لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، رژێمی سەهیۆنی کەوتە ئامادەباشی و ئاسمانی خۆی بەڕووی خەڵکی مەدەنیدا داخست.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشەکە دەربڕی و وتی، "رژێمی سەهیۆنی باجی قورس لەم تاوانە دەدات. چارەنووسێکی تاڵ و تاریک چاوەڕێیان دەکات."
وتەبێژی ئەرکانی گشتیی ئێران، ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنی بە بەرپرسیاری راستەوخۆ زانی و وتی، "باجی ئەم هێرشە بەربەرییە زۆر قورس دەبێت."
لە کاتێکدا زۆرینەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگن بەرامبەر بە هێرشەکە، بەڵام هەڵسەنگێندراوە کە هێرشەکە مەترسییەکانی شەڕی ناوچەیی بە شێوەیەکی جددی زیاد کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.